وێستگەنیوز-
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگری دەربەندیخان - زەڕایەن تانکەرێکی سوتەمەنی سووتا و رێگەکە داخراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای گشتی دەربەندیخان - زەڕایەن لەبەردەم گوندی بیرکێ تەنکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی گڕدەگرێت، دوای گڕگرتنی خۆی دەکێشێ بە بارهەڵگرێکی مسیوبۆشی شەش تۆنیدا، شۆفێری تانکەرەکە رزگاری بووە، تەنها شۆفێر و سەرنشینی مسیوبۆشی شەش تۆنییەکە برینداربوون".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەهۆی سوتانی تانکەرەکەشەوە شاخەکەش ئاگری گرتوەو لەئێستادا رێگەی سەرەکی داخراوە، لەکاتی کردنەوەی رێگەکە ئاگادارتان دەکەینەوە".
PM:08:32:07/09/2024
ئهم بابهته 1400
جار خوێنراوهتهوه