هەواڵێکی خۆش دەدرێت بە مامۆستایانی وانەبێژ


وێستگەنیوز-

 نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت تاوەکو رۆژی دووشەممە مووچەی سەرجەم وانەبێژان دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە 7ی ئەیلولی 2024، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری وانەبێژان رایگەیاند، "تاوەکو رۆژی دووشەممە 9ی ئەیلولی 2024 تەواوی وانەبێژان لە سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن".

مژدەی دا بە وانەبێژان و وتی، "لە مانگى داهاتووەوە وانەبێژان شایستە داراییەکانیان وەک مووچەى گرێبەست وەردەگرن و بۆ مانگەکانى شەش و حەوت و هەشت شایستە داراییەکانیان وەک وانەبێژ وەردەگرن".



PM:05:07:07/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 7152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت