کێ هەوڵی تیرۆرکردنی کۆسرەت رەسوڵی دا؟
وێستگه‌نیوز-
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باسی هه‌وڵێكی تیرۆركردنی باوكی ده‌كات ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه له شاری هه‌ولێر، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا بكات كه له پشت هه‌وڵه‌كه‌وه بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی ئه‌یلولی 2024، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ له په‌یامێكدا باس له‌وه ده‌كات كه "29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، رۆژی پێنجشه‌ممه 7ی ئه‌یلولی 1995 كاتژمێر (9:45)خوله‌ك، له كاتی چوونی كۆسره‌ت ر‌سوڵ سه‌رۆكی ئه‌وكاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ستی، ئه‌وكات پێیانده‌گۆت (چوار رییانی عه‌نكاوه) بۆمبێكی چێندراو به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ته‌قیوه‌ته‌وه".
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "له‌م كاره‌ساته‌دا كاك كۆسره‌ت له لێواری مه‌رگ ده‌ربازی ده‌بێت، به‌ڵام مخابن (9) كه‌س له ده‌سته‌ی پارێزگاری ده‌بنه قوربانی، له نێویاندا (4) شه‌هید و (5) برینداری زۆر سه‌خت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاشكرای نه‌كردووه كه كێ هه‌وڵی تیرۆركردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵی داوه و ته‌نها نووسیویه‌تی "بۆمبێكی چێندراوی تیرۆرستانی دژ به ئاوه‌دانی به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ته‌قییه‌وه".
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ روونی نه‌كردووه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستی له "تیرۆرستانی دژ به ئاوه‌دانی" له‌و كاته‌دا كێ و كام لایه‌نه.
راشیگه‌یاندووه كه "كاك كۆسره‌ت؛ ڕۆحێكی خۆڕاگر كه شكست ده‌گۆڕێت بۆ هێز، وه‌ك قه‌ڵای بوێری و كۆڵنه‌دان وه‌ستاوه، ڕۆحی پاڵه‌وانانه به‌رجه‌سته ده‌كات له ڕێگه‌ی ئیراده‌وه قاره‌مانێتی ده‌به‌خشێت .”
AM:10:36:07/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 15484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت