ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ


وێستگەنیوز-


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرش و ئۆپەراسیۆنییە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ.


ئەمڕۆ هەینی 6ی ئەیلولی 2024، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، "ئێمە بەردەوام دەبین لە هاندانی حکومەتی تورکیا بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئەودیو سنوورەکان".

هەروەها ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی وتوە، "داوا دەکەین خەڵکی مەدەنی بپارێزرێت و دوور بن لەوەی زیانیان پێ بگات".





PM:05:15:06/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 13096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت