سبه‌ینێ ته‌یف سامی له هه‌رێمی كوردستانه و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیانه ده‌كات
ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی ئه‌یلولی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كردووه، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا كه ئه‌ندامانی دیوانی چاودێری دارایی و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له‌خۆده‌گرێت، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ به‌غداد ئه‌لیه‌وم وتی: "رۆژی شه‌ممه 7ی ئه‌یلولی 2024، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و شاندی لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵدایه و چاوی به به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌كه‌وێت، له‌وانه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "وه‌زیری دارایی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی هه‌رێم، باسی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و كێشانه ده‌كات كه له لیسته‌كانی مووچه‌دا هه‌یه".
هه‌روه‌ها یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسێی دامه‌زراندن و گرێبه‌سته نوێیه‌كان و به‌دواداچوون بۆ دۆسێی ته‌وتین ده‌كات، له‌گه‌ڵ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی دۆسێی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی رابردوو و دۆسێی ناوی دووباره له لیسته‌كاندا".
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ میدیا كوردییه‌كان رایگه‌یاند: سبه‌ینێ شه‌ممه، ته‌یف سامی به سه‌ردانێك ده‌گاته هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی رابردوو، په‌یوه‌سته به چاره‌سه‌ركردنی به په‌له‌ی كێشه هونه‌رییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
PM:01:21:06/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 7092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت