هێزەکانى کۆماندۆ لە سلێمانی چواردەوری ناوەندى رۆشنگەرى و دەزگاى چاودێریان گرت
وێستگەنیوز-
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانی کۆماندۆ لە شاری سلێمانی لە چواردەوری بینای ناوەندى رۆشنگەرى و دەزگاى چاودێر کە لەلایەن مەلا بەختیارەوە سەرپەرشتی دەکرێت بڵاوەیان پێکراوە و چوونەتە ناو بیناکە.
تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر رایگەیاند، "کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزێکی کۆماندۆ، چوونە سەر دەزگای رۆشنگەریی چاودێر و بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران، هێزەکە پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان ئینزن داوەو دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێمە وەکو تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەین و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادی نوسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانین".
ناوەندى رۆشنگەرى و دەزگاى چاودێر دەکەوێتە گردی ئەندازیارانی شاری سلێمانی و هەریەک لە ڕادیۆى مەدەنیەت و ناوەندى رۆشنگەرى تێدایە و زۆربەى کۆڕەکان و کاروچالاکییەکانى مەلا بەختیار لەوێ ئەنجام دەدرێت.
PM:06:39:05/09/2024
ئهم بابهته 2036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت