فراکسیۆنی یەکێتی: بێدەنگی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لە ئاست هێرشەکانی تورکیا جۆرێکە لە شەرعیەتدان بە پەلامارەکان


وێستگەنیوز-

لە دوای بۆردوومانەکانی ئەم دوو رۆژەی تورکیا لە سنووری سلێمانی و دهۆک کە بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.


لە پەیامەکەدا هاتووە، "بە توندی پەلاماری بێبەزەییانەی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین، بەتایبەتی لەماوەی کەمتر لە 72 کاتژمێری رابوردوودا لە دوو پەلاماری جیادا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک حەوت هاوڵاتییان شەهید کردووە و کە ئەندامی دوو خێزانن یەکێکیان منداڵە و ژمارەیەک هاوڵاتی تریشیان بریندارکردووە، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین لەخوای گەورەش داوای شیفا بۆ بریندارەکان دەکەین".


ئاماژە بەوەشکراوە، "بەردەوامی پەلامارەکان و بێدەنگی و بێ هەڵوێستی حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم لە ئاست شەهید و بریندارکردن و پێشێلکردنی سیادەی عێراق جۆرێکە لە شەرعیەتدان بە پەلامارەکان، 
جارێکی تر داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین ئەم بێدەنگیە بشکێنن و هەڵوێستی جددی بنوێنن".


فراکسیۆنی یەکێتی 
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق



PM:05:43:05/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو