كامهران عوسمان: یەكێك لە قوربانییەكانی هێرشە درۆنییەكەی توركیا منداڵێكە كانۆلای لەدەستدابوه
وێستگهنیوزـ
كامهران عوسمان، له رێكخراوی (CPT) زانیاری نوێ له بارهی قوربانیانی هێرشه درۆنییهكهی دوانیوهڕۆی ئهمڕۆی ناحیهی زهلان دهخاتهڕوو و رایگهیاند، یهكێك له قوربانییهكان منداڵێكه كانۆلای له دهستدایه.
کامەران عوسمان به وێستگهنیوزی راگهیاند: لە کاتژمێر 1:40 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشهممه 5ی ئهیلولی 2024، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە نزیک گوندی هەرمێلەی سەر بە ناحیەی زەلان، لە قەزای چوارتا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا، ژمارە سلێمانی کرد.
به وتهی كامهران عوسمان، لە رووداوەکەدا، سێ هاووڵاتی بوونەتە قوربانی و یەکێک لە هاووڵاتییەکان دانیشتووی گوندی چەمەکە لە ناحیەی زەلان، یەکێکی تر لە قوربانییەکان منداڵێکە کانۆلا لەدەستی دابووە.
ئهوهشی وت، قوربانی سێیەم بەهۆی بەرزی رێژەی سوتاوییەکەی، دەمووچاوی شێواوە و نەتوانراوە بناسرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ کاتژمێر 1:25ـخولەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسەر
رێگەی نێوان خەلەکان - دوکان و لە نزیک گوندی مێرگە پاشا، بۆردوومانی
ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەری کرد و بەهۆیەوە دوو کوڕ و باوکێک کە
خەڵکی سنووری ئیدارەی راپەڕین بوو گیانیانلەدەستدا.
PM:03:57:05/09/2024
ئهم بابهته 1856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت