بڕیاری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر درا

‌مەسرور بارزانی و ئومێد خۆشناو لە بازاڕی قەیسەری هەولێر

وێستگه‌نیوزـ

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا وه‌ك هاوكاری دارایی بڕی دوو تا 20 ملیۆن دینار به‌ هه‌ر دوكاندارێكی بازاڕی قه‌یسه‌ری بدات كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و وەک هاوکاریی دارایی بڕی دوو تا 20 ملیۆن دینار بە هەر دوکاندارێک دەدات کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی پێ گەیشتووە.

شەوی 5ی ئایاری 2024، ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی 228 دوکان و حەوت کۆگا.



PM:03:44:05/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت