نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له دابه‌زین
         
                
        
        
        
          وێستگهنیوزـ
	
	بەهۆی ئەو ناکۆکییە سیاسییانەی لە هەناردەکردنی نەوتدا هەیە لە بەندەرەکانی لیبیا، دوێنێ هەناردەی نەوتی لیبیا وەستا و بەهۆی ئەو مەترسیانەشەوە بەشێوەیەکی گشتی خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە و بەو هۆیەشەوە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی ئه‌یلولی 2024، له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 72 دۆلار و 95 سه‌نت دابه‌زی.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی بۆ 69 دۆلار و 45 سه‌نت دابه‌زی.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌ك ئۆنسه‌ی به دوو هه‌زار و 495 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
ئەو دابەزینە لەپڕەی نرخی نەوتی برێنت، نزمترین ئاستییەتی لەماوەی نۆ مانگی رابردوودا، کە هۆکارەکەشی بۆ ئەو گرژی و ناکۆکییە سیاسییانەی بەندەرەکانی لیبیا دەگەڕێتەوە لەسەر هەناردەکردنی نەوت و چاوەڕوانییەکان بۆ چارەسەربوونی ئەو گرفتانە.
شارەزایانی ئابووری باس لەوەدەکەن، بەهۆی ئەو ناکۆکیانەوە بازاڕەکان فشاریان لەسەرە و خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئامارەکان، کەرتی بەرهەمهێنانی ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە لە مانگی رابردوودا، بەڵام هێشتا لە لاوازترین ئاستی هەشت مانگی رابردوودایە.
        
        
AM:08:21:05/09/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1640
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت