له‌ سه‌یدسادق شه‌ڕه‌ته‌قه‌ روویدا و كوژراو و بریندار هه‌ن


وێستگه‌نیوز-
له‌ گه‌ڕه‌كێكی‌ شارۆچكه‌ی‌ سه‌یدسادقی‌ سنووری‌ سلێمانی‌، شه‌ڕه‌ته‌قه‌ روویدا و به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراو و بریندار هه‌ن.


په‌یامنێری‌ وێستگه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌ركێوی‌ شارۆچكه‌ی‌ سه‌یدسادق له‌نێوان دوو خانه‌واده‌دا شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ روویدا.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ شه‌ڕه‌كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پیاوێك كوژراوه‌.

وتیشی‌: "هاوكات هاوڵاتییه‌ك بریندار بووه‌ و بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شه‌هید شه‌وكه‌ت".

راشیگه‌یاند كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.


PM:09:55:04/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 11444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو