وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: پێنه‌دانی هاوكارییه داراییه‌كانی هاوپه‌یمانان، په‌یوه‌ندی به بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه نییه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه پێنه‌دانی هاوكارییه داراییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌شێك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، په‌یوه‌ندی به بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه نییه، ده‌شڵێت: "چاوه‌ڕوانی بڕیاری هاوپه‌یمانانین بۆ ڕێكخستنه‌وه و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی هاوكاریه‌كانیان".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یلولی 2024 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له باره‌ی گرفتی پێنه‌دانی هاوكارییه داراییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌شێك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ئه‌م گرفته هیچ په‌یوه‌ندیێكی به بریاره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه نییه، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیداره به‌شێوازی كاركردن و پێدانی هاوكاری هاوپه‌یمانان به‌یه‌كه سه‌ربازییه‌كان".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "گرفتی ئه‌م یه‌كه سه‌ربازیانه‌ش په‌یوه‌سته به هه‌بونی ڕۆتینێكی ئه‌منی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌م باره‌یه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌نگاوی پێویستی ناوه و كاری جدی لهسهركردوه".
راشیگه‌یاند كه "چاوه‌ڕوانی بڕیاری هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین بۆ رێكخستنه‌وه و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی هاوكاریه‌كانیان بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
PM:07:16:04/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت