درۆن له خهلهكان ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج و سێ كهس گیانیان له دهستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگهنیوزـ
کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى لاندگرۆزەر لەلایەن درۆنێکەوە بە ئامانجگیرا و سێ کەس گیانیان لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکان، دەوترێت سێ کەس لە ناو ئۆتۆمبیلەکەدابوون و هەر لە شوێنى رووداوەکە گیانیان لەدەست داوە.
ئۆتۆمبێلەکە لە دەروازەى نەحیەى خەلەکان، لە نزیک بەنزینخانەى داستان لەسەر رێگاى سەرەکى دوکان بۆ رانیە بە ئامانجگیراوە.
PM:02:11:04/09/2024
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت