پله‌كانی گه‌رما ده‌ستیان به‌ نزمبوونه‌وه‌ كرد


وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلولی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.


باسی له‌وه‌شكردووه‌، سبەینێ پینجشەممە 5ی ئه‌یلولی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە نزیکەى یه‌ك پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

له‌ باره‌ی خێرایی با وه‌ ئه‌وه‌ی وتووه‌، خێرایى با لەکاتەکانی نیوەڕۆ لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39  

سلێمانی: 38  

دهۆک: 38

کەرکوک: 41

هەڵەبجە: 41

زاخۆ: 39      

سۆران: 38

حاجی ئۆمەران: 31

گەرمیان: 42


AM:11:06:04/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 2064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت