ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه
کۆبوونەوەیەکی پێشتری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێـم. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم کۆبونەوەى ئاسایی ئەنجام دەدات و سەرچاوەیەکیش بۆ وێستگەنیوز باس لەوە دەکات لە کۆبوونەوەکەدا چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئەیلولی 2024، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە ئەنجام دەدرێت و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌شدار ده‌بێت.
بەپێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، کارنامەى کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران، چه‌ند تەوەرێك گفتوگۆى دەکرێت، یەکەم خستنەڕووى رەشنوسى بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران تایبەت بە یەکخستنى رێکارەکانى تایبەت بە سیستمى داراییی و ژمێریاریی لەنێوان حکومەتى هەرێم و فیدراڵ.
تەوەرى دووەمدا ئەنجامى کۆبونەوەکەى هەفتەى رابردووى نێوان شاندى تەکنیکى وەزارەتى دارایی و ئابوورى لەگەڵ وەزارەتى دارایی فیدراڵ دەخرێتەڕو و تاووتوێی بەڕێوەچونى کارەکانى تیمە هاوبەشەکەیان دەکرێت.
ته‌وه‌رێكی تری کۆبونەوەكه‌ی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وه‌زیران ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئابووری وەزاری فیدرال کە بڕیارە لە هەرێمی کورستان بکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌نجام نه‌دراوه.
AM:10:04:04/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت