کونسوڵخانەی ئەمریکا: دەبێت رۆژنامەنووسان دوور لە چاوترساندن و هەراسانکردن کاری خۆیان بکەن


وێستگه‌نیوزـ

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە ژینگەیەک دەکات کە تیایدا رۆژنامەوانان بتوانن ئازادانە کاری خۆیان بکەن بە بێ ترس لە  چاوترساندن و جیاکاری و هەراسانکردن.


ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئه‌یلولی 2024، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولیر رایگەیاند: کیم سترۆڵۆ بەڕێوەبەری بەشی کاروباری گشتیی کونسوڵخانە و مەیجەر تۆماس ستۆفەر لە نووسینگەی هەماهەنگیی ئاساییش لە کونسوڵخانە لەگەڵ لیوا عوسمان محمەد بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتیمانی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆبوونەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بووە دەربارەی دەرفەتی کاری هاوبەش لە داهاتوودا و رێکانی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان ناوەندەکانی راگەیاندن و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

کونسوڵخانەی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە ژینگەیەک دەکات کە تیایدا رۆژنامەوانان بتوانن ئازادانە کاری خۆیان بکەن بە بێ ترس لە  چاوترساندن و جیاکاری و هەراسانکردن و هەر لەو چوارچێوەیەشدا پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوەتیی هەردوو یاسای کاری رۆژنامەنووسی و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان.


AM:09:50:04/09/2024














ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت