پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئەیلولی 2024 محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، "لە رۆژانی داهاتوودا پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، "دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو جوتیاران دەکەین، بابەتەکە تەنیا پەیوەندی بە جوویارانی هەرێمی کوردستانەوە نییە".
 
وتیشی، "هیچ بیرۆکەیەک نییە پارەی گەنمی جوتیاران خەرجنەکرێت. ئەوەی روویداوە خەرجکردنی پارەکە دواکەوتووە و دواتر خەرجدەکرێت، دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نییە، هەفتانە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پارەی گەنمی جوتیارانی پارێزگاکان خەرجدەکرێت".



PM:12:51:03/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 3608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت