"تۆماركردنی ناوی نوێ بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌ست پێده‌كاته‌وه"
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی (3) ساڵه تۆماركردنی ناوی نوێ وه‌ستاوه، بڕیاره تۆماركردنی ناوی نوێ بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه ده‌ست پێبكاته‌وه.
دارا سێكانیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای زیاتر له 3 ساڵ له وه‌ستانی تۆماركردنی ناوی نوێ بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
ده‌شڵێت: "ماوه‌ی سێ ساڵه تۆماركردنی ناوی نوێ بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه وه‌ستاوه، له‌مه‌ودوا هاوڵاتیان ده‌توانن ناوی نوێ بۆ لیسته‌كانیان تۆماربكه‌ن".
لای خۆیه‌وه ئاراس محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری پسوڵه‌ی خۆراكی سلێمانی رایگه‌یاند كه "تۆماركردنی ناوی نوێ بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیار نییه”.
PM:07:17:02/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 9172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت