تورکیا لەبارەی کوژرانی گەنجەکەی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-


فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاتورکیا لەبارەی کوژرانی گەنجەکەی دهۆک لە شاری ئیستانبول روونکردنەوە دەدات.


ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئەیلولی 2024، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕەتی کردەوە، حەکیم لوقمان لەسەر "رەگەزپەرستی" کوژرا بێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، "لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە بەردەوامن و دوو کەس کە هاووڵاتیی پارێزگای باتمانی باکووری کوردستانن، شەڕیان لەگەڵ حەکیم لوقمان، براکەی و ئامۆزاکەیان کردووە و دواتر هەڵاتوون".


بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 1ی ئەیلولی 2024 سێ هاوڵاتیی دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی لە سنووری پارێزگای دهۆک لەگەڵ چەند کەسێک لە بەردەم هۆتێلی زووریچی ئیستانبوڵ بەشەڕ هاتن و بەهۆیەوە و لە ئەنجامدا گەنجێک بەناوی حەکیم لوقمان بە چەقۆ کوژرا کە خەڵکی پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستانە.



PM:04:34:02/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 8900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت