نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی هه‌شت راگه‌یاندرا
وێستگه‌نیوزـ
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ مانگی هه‌شت، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده له نێوان 16 بۆ 17 هه‌زار دیناردایه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی ئه‌یلولی 2024، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 43 دینارە،.
ده‌شڵێت، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 16 بۆ 17 هه‌زار دیناره، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (370 بۆ 395) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى ئه‌یلول (24) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به هاووڵاتییان.
ئه‌وه‌شی وتووه، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان له پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.
AM:11:26:02/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 3836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت