وەزیری بازرگانی عێراق: لە ماوەیەكی نزیكدا پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرج دەكرێت
وێستگهنیوزـ
وەزیری بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ یهكشهممه 1ی ئهیلولی 2024، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەرانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانتارانی كورد، رایگەیاند، لەماوەیەكی نزیكدا ئەو پارەیەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرج دەكرێت كە ماوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژماریەك لە پەرلەمانتارانی كورد و نوێنەرانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان تاووتوێی خەرجكردنی ئەو شایستە داراییانەی گەنمی جوتیارانی هەرێمییان كردوە كە تا ئێستا خەرج نەكراوەو هەروەها وەزیر گوێی لە داواكارییەكانی جوتیاران كردوە لەبارەی ئەو كۆسپانەی دێنەڕێیان لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان.
بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزیری بازرگانی جەختی لە پشتیوانی جوتیاران و خەرجكردنی ئەو شایستانە داراییانەی جوتیارانی كردوهتەوە كە تا ئێستا خەرج نەكراون ئەوەش لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا لەدوای دابینكردنی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە.
وەزیری بازرگانی عێراق وتوشیەتی، وەزارەتەكەیان هیچ جیاوازییەك ناكات لەنێوان جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جوتبارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق.
هەروەك ئاماژەی بەوەشداوە كە وەزارەتەكەیان ئامادەیە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی جوتباران و هەروەها هەوڵدانی جدی دەدات بۆ ئەوەی رێكارەكانی خەجكردنی شایستە داراییەكان خێرا بكرێن.
بەگوێرەی قسەی وەزیری بازرگانی عێراق، بۆ ساڵی 2024، سێ ملیۆن 300 هەزار تهن گەنمی جوتیاران وەرگیراوە كە ئەوە زیاتر بوە لەوەی كە پلانی بۆ دانراوەو پارەی بۆ تەرخان كراوە.
PM:06:14:01/09/2024
ئهم بابهته 1376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت