لە هەرێمی کوردستان چەند مووچەخۆری زیادە هەیە؟


وێستگەنیوز-


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات لە هەرێمی کوردستان چەند مووچەخۆری زیادە هەیە.


سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "لە بەدواداچوونەکانی بۆ ئەنجامی وردبینیەکان و کێشەی لیستەکانی مووچە و هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پارە بۆی دەرکەوتووە کە ژمارەیەکی زۆر مووچەخۆری زیادە لە چەند وەزارەتێکن".


ئاماژەی بەوەکرد، "تەنیا لە وەزارەتی پێسمەرگە 23 هەزار و 790 کەس زیادە، 205 فەریق و لیوا لەو وەزارەتە هەیە و 63 فەریق و لیواش بێ ئیش و بێ پایە و پۆستن و پێنج هەزار و 123 کەسیش خانەنشینن و لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن".


دەشڵێت، "حەوت هەزار و 202 خانەنشین لەوەزارەتی ناوخۆ مووچەیان لەسەر وەزارەتە، ئەمە جیالەوەی زیاتر لە 27 هەزار کەس بایۆمەتریان نییە".





PM:10:58:31/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت