نوێنەری جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا


وێستگەنیوز-


ژمارەیەک جوتیار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیانەوە بۆ داواکردنی پارەی گەنم بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.


ئەمڕۆ شەممە 31ی ئابی 2024، ژمارەیەک جوتیار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیانەوە بۆ داواکردنی پارەی گەنم بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و سبەینێ یەکشەممە 1ی ئەیلولی 2024 لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق و سەرۆک کۆمار کۆدەبنەوە.


جوتیارەکان نزیکەی 60 کەسن و نوێنەرایەتیی نزیکەی 10 هەزار جوتیاری هەرێمی کوردستان دەکەن و داوای پارەی گەنمی ئەمساڵ دەکەن.


PM:09:32:31/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت