ئاگرێکی گەورە لە سنووری سماقوڵی کەوتووەتەوە
وێستگەنیوز-
ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندی سماقوڵی سنووری قەزای کۆیە کەوتووەتەوە و ئاگرەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە.
ھێمن مستەفا، موختاری سماقوڵی رایگەیاند، "لە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە لە بناری چیای ئاوەگرد لە سنووری کۆیە کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و لە ئێستادا بەشی سەرەوەی چیاکەشی گرتووەتەوە، کە شوێنێکی مین رێژکراوە و بەو ھۆیەوە ھاووڵاتیانی ناوچەکە ناتوانن بچنە ئەو شوێنە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە".
موختاری گوندی سماقوڵی وتی، "بەشێکی زۆر لە دارستان و پوش و پاوانی چیاکە سووتاون".
PM:08:48:31/08/2024
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت