وێستگەنیوز-
مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش بڕیارى بڕینه‌وه‌ى مووچە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتدەکەنەوە.
لە راگەیەنراوێکدا مامۆستایانى ئایینى خۆبەخش رایانگه‌یاند، "داوا لە سەرۆکی حکومەت دەکەین، بەڵێنەکەی جێبەجێبکات بۆ دامەزراندنی ھەزار و 400 مامۆستای ئایینی خۆبەخش و کە بە زۆرینەمان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا و حوجرەکانی کوردستانین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەو مامۆستایانە ئەو مووچەیەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارى ئایینى هه‌رێمیان ره‌تكردووه‌ته‌وه و داواش ده‌كه‌ن، ئەو تاقیکردنەوەی ساڵانەیەیان لەسەر لاببرێت کە بەھۆیەوە زیانی زۆریان لێدەدات و بڕوانامەیان بۆ ھەژمار ناکرێت.
له چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تى ھەرێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ مووچەیەکی مانگانه بۆ مامۆستایانى ئایینی خۆبەخش ته‌رخان ده‌كه‌ن.
PM:07:06:31/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه