نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی سنووری سلێمانی
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی راگه‌یاندنی شاره‌وانیی سلێمانی ئاشكرایكرد كه سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا ئاماده كراون، ده‌كه‌ونه نێو ماسته‌رپلانی شاره‌كه‌وه، ده‌شڵێت: "17 هه‌زار دۆنم زه‌وی ئاماده‌یه و لیژنه‌یه‌ك بۆ خێراتركردنی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنیان پێكهێنراوه".
زه‌رده‌شت ره‌فیق، به‌رپرسی راگه‌یاندنی شاره‌وانیی سلێمانی رایگه‌یاند كه لیژنه‌یه‌ك له شاره‌وانی پێكهێندراوه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات رێكاره یاساییه‌كانی په‌یوه‌ست به دابه‌شكردنی زه‌ویی فه‌رمانبه‌ران ته‌واو بكرێن.
ناوبراو بۆ رووداو وتی: "ئه‌و زه‌وییانه‌ی له سنووره‌كه بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا ئاماده كراون، نزیكه‌ی 17 هه‌زار دۆنم ده‌بن و سه‌رجه‌میان ده‌كه‌ونه نێو ماسته‌رپلانی شاری سلێمانییه‌وه".
وتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كان له جێبه‌جێكردنی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا جددین و به‌پێی به‌رنامه دیاریكراوه‌كان ده‌چنه پێشه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و زه‌وییانه‌ی بڕیاره به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش بكرێن، ده‌كه‌ونه سنووری ناوچه‌كانی تاسڵوجه، سۆتكه و تانجه‌رۆی شاره‌كه. ئه‌و زه‌ویانه 200 مه‌ترین و بۆ هه‌ر مه‌ترێكیش 5 هه‌زار دینار له فه‌رمانبه‌ران وه‌رده‌گیرێت، واته نرخی هه‌ر زه‌وییه‌ك ده‌گاته یه‌ك ملیۆن دینار".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی شاره‌وانیی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران گله‌یی له شوێنی زه‌وییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ''شوێنه‌كانیان زۆر خراپه و پاره ناكه‌ن''، رایگه‌یاند كه ''ئه‌مه په‌یوه‌سته به نیشته‌جێبوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان. ئه‌گه‌ر ئاوه‌دان بكرێنه‌وه و خزمه‌تگوزارییان بۆ بچێت، بێگومان نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه''.
رۆژی 27ی ئازاری 2024، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به پێدانی زه‌وی به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی تاوه‌كو ئێستا سوودمه‌ند نه‌بوون. بڕیاری دابه‌شكردنه‌كه له 28ـی ئایاری 2024 له ژماره 219ـی رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان بڵاوكرایه‌وه.
PM:01:48:31/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 13656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت