کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە


وێستگەنیوز-


بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوێکدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 30ی ئابی 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".


ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ شەممە 31ی ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42

سلێمانی : 40

دهۆک : 40

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 43

زاخۆ : 42

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 28

گەرمیان : 44




AM:10:08:30/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 2148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت