سیپان شێروانی: عێراق ئابڵوقه‌ی ئابووری خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه عێراق ئابڵوقه‌ی ئابووری خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت: "نابێت پرسی مووچه تێكه‌ڵاوی پرسه سیاسییه‌كان بكرێت و ئه‌وه‌شی به‌رگریی له وه‌زیری دارایی عێراق بكات جاشه".
سیپان شێروانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی بۆ كوردستان 24 وتی: "به‌غدا هه‌میشه هۆكارێك ده‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت، هه‌روه‌ها عێراق ئابڵوقه‌ی ئابووری خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و به بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان زامن كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه به سیاسی كراوه، هه‌روه‌ها ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی خۆی له سه‌رووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌بینێت".
باسی له‌وه‌شكرد كه "به داخه‌وه هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان له به‌غدا هێشتا سیاسه‌تێكی شۆڤینی درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ئه‌قڵیه‌تی ڕژێمی دیكتاتۆری پێشوو به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و دانیشتووانه‌كه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن".
سیپان شێروانی راشیگه‌یاندووه كه "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پێشێل كردووه و ئه‌وه‌شی به‌رگری له ته‌یف سامی بكات جاشه، چونكه "ته‌یف سامی مادده‌ی 121ـی ده‌ستووری پێشێل كردووه".
PM:11:24:25/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 6216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت