لە شارۆچکەی حەدیسەوە دوو مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی تایبەت بە هێزی هاوپەیمانان کرا لە پارێزگای ئەنبار، بەڵام هیچ کام لە مووشەکەکان ئامانجەکەیان نەپێکا.
بهپێی زانیارییهكان، ئەو مووشەکانەی ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی تایبەت بە هێزی هاوپەیمانان کرا لە شارۆچکەی حەدیسەوە ئاڕاستەکرابوون. بهڵام هیچ کام لە مووشەکەکان ئامانجیان نەپێکاوە و هیچ زیانێک بە بنکە سەربازییەکە نەگەیەشتووە.
میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، هێرشەکە لە کاتژمێر 21:00ـی ئەمشەو کراوە و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بە دوای شوێنی ئاڕاستەکردنی مووشەکەکان دەگەڕێن.