پۆلیسی دارستان: له شاخی دهربهندی بازیان 50 دۆنم پووش و پاوان سوتاوه
وێستگهنیوزـ
لە درێژەی بەردەوامی ئاگر کەوتنەوەکاندا، لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە، ئەمڕۆ لە شاخی دەربەندی بازیان بە نزیکەی 50 دۆنم پووش و پاوان سووتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستان و ژینگەی سلێمانی له بڵاوكراوهیهكدا راگەیاند، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویان کردوهتەوە، ئەمڕۆ مفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان دەرچوون بەرە و سنووری شاخی دەربەند بازیان، بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی شاخەکە کەوتوهتەوە.
راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: بە هاوکاری هەر یەکە لە پۆلیسی دارستانی تەکیە و ئاگر کوژێنەوەی بازیان و ئاسایشی بەردەقارەمان، هەرووەها هاوڵاتیانی ناوچەکە توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا ئاشکرایان کردووە، کە نزیەکی 50 دۆنم پووش و پاوان بە هۆی ئاگرەکەوە سووتاون.
لە بارەی هۆکاری ئاگرەکەوە، فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی دەڵێت: بە هۆی تەزووی کارەباوە بووە و لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون لە سەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە بە هەزاران دۆنم زەوی بە هۆکاری جیاجیا لە ناوچە جیاوازیەکانی هەرێمی کوردستان و سووتاون، ئەمەش زیانی زۆری بە جوتیاران گەیاندووە، هاوکات مەڕدارەکان پشکی شێری زیانەکانی سووتانی پووش و پاوانیان بەردەکەوێت، چوونکە بۆ تێرکردنی ئاژەڵەکانیان لە وەرزی هاویندا، چاویان لە پووش و پاوەنی چیاکانە.
PM:02:51:04/08/2024
ئهم بابهته 660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت