نێچیرڤان بارزانی: پێویسته‌ چیدیكه‌ شنگال نه‌بێته‌ بارمته‌ی‌ هێزه‌ ناوچه‌ییه‌كان


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ چیدیكه‌ شنگال نه‌بێته‌ بارمته‌ی‌ هێزه‌ ناوچه‌ییه‌كان و كار به‌ڕێكه‌وتنی‌ شنگال بكرێت، ده‌شڵێت: "تاهه‌تایه‌ ئازاری‌ شنگال له‌بیرناچێته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی‌ ئابی‌ 2024 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێوڕه‌سمێكدا بۆ ساڵیادی هێرشی‌ داعش بۆ سه‌ر شنگال و كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزدی له‌ شاری‌ هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا وتی‌ : "تاهه‌تایه‌ ئه‌و ئازاره‌ له‌بیرناچێته‌وه‌".

نێچیرڤان بارزانی وتیشی‌: "كۆمه‌ڵكوژی‌ كوردانی‌ ئێزدی‌ یه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كانی‌ مێژوو و كوژرانی‌ 5 هه‌زار ئێزدی‌ تاوانێكی‌ گه‌وره‌یه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئاگاداری‌ دۆخی‌ ئێزدییه‌كانین و ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا بۆیان كراوه‌، به‌س نییه‌".

دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ "ده‌بێت چاره‌نووسی‌ ئێزدیه‌ ونبووه‌كان دیار بكه‌ین و تاوه‌كو رفێندراوێكی‌ ئێزدی‌ مابێت كار بۆ رزگاركردنیان ده‌كه‌ین".

نێچیرڤان بارزانی‌ راشیگه‌یاند كه‌ "پێویسته‌ چیدیكه‌ شه‌نگال نه‌بێته‌ بارمته‌ی‌ هێزه‌ ناوچه‌ییه‌كان و ده‌بێت په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال نه‌مێنێت".


AM:10:09:03/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت