سۆران عومه‌ر: هه‌شت کەس شه‌ش ترلیۆن و 365 ملیار دیناریان لە پارەی باجی عێراق دزیوە

‌سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری

وێستگه‌نیوزـ

سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌شت كه‌س زیاتر له‌ شه‌ش ترلیۆن و 365 ملیار دیناری پاره‌ی باجی عێراقیان دزیوه‌.

سۆران عومه‌ر له‌ فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "یەکێک لەو دۆسیانەی بەدواداچونم بۆ کردوە دزی سەدە بوو کە نور زوهێر، تیایدا دەستگیرکراو پاشان ئازادکرا".

ده‌شڵێت: "لەئێستادا یەکێک لەتۆمەتبارەکان بەناوی قاسم محه‌مه‌د کە 982 ملیار دیناری دزیوە، لەت ورکیاوە دەگەڕێتەوە شاری هەولێرو دەستگیر دەکرێت".

هاوكات ناوی ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی له‌ خواره‌وه‌ هێناوه‌ كه‌ بڕه‌ پاره‌ زۆره‌كه‌ی باجی عێراقیان دزیوه‌، كه‌ به‌ دزی سه‌ده‌ ناویان هاتووه‌"

ئەم 8 کەسە بڕی 6 ترلیۆن و 365 ملیار دیناریان لە اماناتی ضریبی عێراق دزیوە!

1- قاسم محه‌مه‌د محه‌مه‌د، دەستگیرکراوە، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای الحوت الاحدب.
982 ملیار دیناری دزیوە.لەکاتی گەڕانەوەی لەتورکیاوە بۆ شاری هەولێر دەستگیرکراو تەسلیمی عێراق کرایەوە.

2- تۆمەتباری هەڵاتوو، عەبدولمەهدی تۆفیق مەهدی
شوێن: لوبنان. دوو ترلیۆن و 283 ملیار دیناری عێراقی دزیوە.

3- تۆمەتبار، محه‌مه‌د فەلاح عەبدوڵا الجنبی، شوێن: ئیمارات. پۆست: بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای القانت
یەک ترلیۆن و 185 ملیار 220 ملیۆن دیناری دزیوە.

4- تۆمەتباری هەڵاتوو، حسێن کاوە عەبدولقادر عەبدولعەزیز، شوێن: هەولێر
پۆست: بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای بای بەغداد 607 ملیار دیناری دزیوە.

5- تۆمەتباری هەڵاتوو، عەبدولڕەحمان محه‌مه‌د ئیبراهیم شوێن: هەولێر
پۆست: بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای بەدیە ئەلمەسا 624 ملیار دیناری دزیوە.

6- تۆمەتباری هەڵاتوو، عەلا خەلەف مەران العومەر
شوێن: لوبنان، پۆست: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی پێشوو 497 ملیار دیناری دزیوە.

7- تۆمەتباری هەڵاتوو، عەبدولئەمیر حەسون عەلی تەها
شوێن: کوه‌یت، پۆست: بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای الفوارس 124 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەرگرتووە لە بەرامبەر ئاسانکاری ڕێکارەکان لە وەزارەتی دارایی.

8- تۆمەتباری هەڵاتوو، محه‌مه‌د حەسون عەلی تەها
شوێن: کوه‌یت پۆست: جێگری بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای الفوارس


PM:11:20:02/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 3088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو