هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: به‌م هه‌موو سه‌گه‌ به‌ره‌ڵایانه‌وه‌ سلێمانی ئارامترین شوێنی عیراقه‌

‌هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر

وێستگه‌نیوز-
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ سلێمانی ئاشكرایكرد كه‌ بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی میلاكات بۆ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی سلێمانی دراوه‌، ده‌شڵێت: "سلێمانی‌ ئارامترین شوێنی عیراقه‌".


هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: "به‌م هه‌موو سه‌گه‌ بێلانه‌ و به‌ره‌ڵایانه‌وه‌؛ سلێمانی ئارامترین شوێنی عیراقی فیدراڵه‌".

ده‌شڵێت: "كورد جوانی فه‌رمووه‌: ناڵبه‌ندت كوێربێت.. هه‌ر كورد ده‌فه‌رموێت: شه‌ڕی خۆتڕێن؛ مه‌كه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌وه‌دا كه‌ كورد "دیسان ده‌ڵێت: نه‌ده‌ست ببڕه‌، نه‌ ده‌ست ماچكه‌، ده‌ستی چه‌په‌ڵت؛ به‌ خه‌ڵكدا؛ مه‌سڕه‌.."

هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر نووسیویشیه‌تی‌: "خۆت بۆ ناكه‌سبه‌چه‌ بده‌یت به‌كوشت، ده‌ڵێت: به‌ ده‌ردی خوا مرد..".

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆندا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی میلاكات بۆ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی سلێمانی دراوه‌ وه‌ك شاره‌وانی، ژینگه‌، كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی كارگێڕی دراوه‌ و له‌ یه‌كه‌م قۆناغدا 200 كه‌س داده‌مه‌زرێن.


PM:11:23:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو