گۆران قادر: ئاگره‌كه‌ی چیای گۆیژه‌ كۆنترۆڵ كرا


وێستگه‌نیوز-

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ ئاگره‌كه‌ی چیای گۆیژه‌ كۆنترۆڵ كرا.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا كۆنترۆڵكردنی‌ ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی‌ چیای گۆیژه‌ی‌ راگه‌یاند.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ئارام عه‌لی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی‌: "دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ چیای گۆیژه‌ تیمه‌كانمان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد".

وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی سلێمانی ده‌ڵێت: "راسته‌وخۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ و هۆكاری‌ كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئاگره‌كه‌ ده‌كه‌ن".

راشیگه‌یاند كه‌ "تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئاگره‌كه‌ و هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی نه‌زاندراون".


PM:10:43:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 1156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو