جارێكی دیكه‌ ئاگر له‌ چیای‌ گۆیژه‌ كه‌وته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
ئه‌مشه‌و جارێكی‌ تر ئاگر له‌ چیای‌ گۆیژه‌ كه‌وته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا تیمه‌كانیی‌ به‌رگری‌ شارستانی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.


په‌یامنێرمان پێی‌ راگه‌یاندین كه‌ ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه‌ به‌هۆكارێكی نادیار ئاگر له‌ چیای‌ گۆیژه‌ كه‌وته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ تیمه‌كانی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردوو، ئاگر له‌ چیای‌ گۆیژه‌ كه‌وته‌وه‌ و زیانێكی زۆری به‌ دره‌خت و سه‌وزایی شاخه‌كه‌ گه‌یاندوه‌ و پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 200 دۆنم زه‌وی و پوش و ژماره‌یه‌ك دار سنه‌وبه‌ر سووتاون.


PM:10:32:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو