حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری: تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نیه به‌بێ ئاگاداری و هاوكاری ئه‌مریكا ئه‌نجام نه‌دراوه
وێستگه‌نیوز-
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان ئیدانه‌ی كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نیه به‌بێ ئاگاداری و هاوكاری ئه‌مریكا ئه‌نجام نه‌دراوه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ی ئابی 2024 حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ئه‌نجامدانی كارێكی له‌وجۆره، كه دیقه‌تێكی زۆری هه‌واڵگری و ته‌كنۆلۆجیای سه‌ربازی هه‌یه، ته‌نها له ئیسرائیل و به هاوكاری ئه‌مریكا و هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی ده‌وه‌شێته‌وه".
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان ده‌ڵێت: "كرده‌وه‌ی تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه، ڕاسته‌وخۆ دوای سه‌ردانی نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیسرائیل به 2 ڕۆژ دێت بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا، كه به چه‌پڵه پێشوازی لێكرا".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه به‌بێ ئاگاداری و هاوكاری ئه‌مریكا ئه‌نجام نه‌دراوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه‌ی ئیسرائیل، ڕێگا له كۆتاییهاتنی جه‌نگ و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌گرێ و بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و نائارامی و كوشتار و فه‌زای جه‌نگی راده‌كێشێت و ژیانی ملیۆنه‌ها ئینسان نه‌ك ته‌نها له فه‌ڵه‌ستین، به‌ڵكو له ناوچه‌كه‌دا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و ئاواره‌یی و كوشتار ده‌كاته‌وه".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه "حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌كه و پێش‌گرتن به ڕۆچوونی هه‌رچی زیاتری ناوچه‌كه به‌ره‌و كوشتار و وێرانبوون، ئیدانه‌ی ئه‌م تیرۆریزمه ده‌وڵه‌تیه‌ی حكومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل ده‌كات".
ئه‌مه‌شی ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌یاننامه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سه‌باره‌ت به: تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه
به‌ره‌به‌یانی ٣١ی٧ی ٢٠٢٤ له تارانی پایته‌ختی ئێران، ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس، به‌هۆی موشه‌كێكه‌وه كه ئاڕاسته‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه‌كه‌ی كرابوو، له‌گه‌ڵ پاسه‌ونێكیدا كوژرا! ئه‌گه‌رچی ئیسرائیل تا ئێستا به‌رپرسیارێتی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌نجامدانی كارێكی له‌وجۆره، كه دیقه‌تێكی زۆری هه‌واڵگری و ته‌كنۆلۆجیای سه‌ربازی هه‌یه، ته‌نها له ئیسرائیل و به هاوكاری ئه‌مریكا و هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی ده‌وه‌شێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئیسرائیل یه‌كه‌م لایه‌نه كه به‌رژه‌وه‌ندی له كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه و سه‌ركرده‌كانی حه‌ماسدا هه‌یه.
بێگومان كرده‌وه‌ی تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه، ڕاسته‌وخۆ دوای سه‌ردانی نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیسرائیل به 2 ڕۆژ دێت بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا، كه به چه‌پڵه پێشوازی لێكرا، له‌كاتێكدا ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای دادی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه تاوتوێی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید دژی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه! پێشوازی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له تاوانباری جه‌نگ و جینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌ززه، و دواتریش ڕاگه‌یاندنی پشتیوانی موتڵه‌قی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك كه دوای ئه‌م كاره تیرۆریستیه ڕووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه به‌بێ ئاگاداری و هاوكاری ئه‌مریكا ئه‌نجام نه‌دراوه.
حكومه‌تی ڕاستڕه‌و و فاشیستی ئیسرائیل به سه‌رۆكایه‌تی نه‌ته‌نیاهۆ، كه نزیكه‌ی ١٠ مانگه كوشتارێكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی خه‌ڵكی فه‌له‌ستینی به‌ڕێخستووه، نه‌یتوانیوه ئامانجه جه‌نگیه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێ كه له‌ناوبردنی حه‌ماس و گێڕاندنه‌وه‌ی دیل و بارمته‌گیراوه‌كانی لای حه‌ماس بوو. نه‌ك هه‌رئه‌وه، له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه تووشی بنه‌ستێكی گه‌وره بووه و ته‌نانه‌ت تووشی كێشه‌ی ناوخۆی حكومه‌تی بۆته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئیسرائیل و كه‌سوكاری دیله‌كان كه خوازیاری ڕاگرتنی جه‌نگ و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانن، له‌پاڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كی ڕای گشتی ئازادیخواز و مرۆڤدۆستی جیهانیدا، حكومه‌تی ئیسرائیلی خستۆته‌ژێر فشارێكی گه‌وره‌وه، كه خواستی ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئیسرائیل و خواستی دادگاییكردنی له‌سه‌ر ئاستی دنیا، كردۆته خواستێكی ده‌ستبه‌جێی. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش، له‌سه‌ر ئاستی دیپلۆماسی له‌ئاستی دنیا و ناوچه‌كه‌دا ته‌ریك كه‌وتۆته‌وه. بۆیه نه‌ته‌نیاهۆ و حكومه‌ته ڕاستڕه‌وه‌كه‌ی له‌ناو ئه‌م گێژاوه‌دا په‌ل ده‌كوتێ و ده‌یه‌وێ ته‌ڕو وشك پێكه‌وه بسوتێنێ و ناوچه‌كه ڕابكێشێ بۆناو جه‌نگیكی سه‌راپاگیر، تا ئه‌مریكاش بێته‌ناوه‌وه بۆ پشتیوانیكردنی ڕاسته‌وخۆی له جه‌نگه‌كه‌یدا، تا هه‌م به‌وجۆره خۆی له‌و بنبسته سه‌ربازی و سیاسیه ده‌ربكیشێت و هه‌م پرسی فه‌ڵه‌ستین و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین كه ئێستا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پشتیوانی جیهانی له‌سه‌ر ئاستی ڕای گشتی و جه‌ماوه‌ری و له‌سه‌ر ئاستی ره‌سمیدا بۆ په‌یدابووه، بێ‌ئاكام بهێڵێته‌وه.
ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه‌ی ئیسرائیل، ڕێگا له كۆتاییهاتنی جه‌نگ و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌گرێ و بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و نائارامی و كوشتار و فه‌زای جه‌نگی راده‌كێشێت و ژیانی ملیۆنه‌ها ئینسان نه‌ك ته‌نها له فه‌ڵه‌ستین، به‌ڵكو له ناوچه‌كه‌دا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و ئاواره‌یی و كوشتار ده‌كاته‌وه. هاوكات فه‌زایه‌كی به‌پیت بۆ گه‌شه‌كردن و به‌هێزبوونی ڕه‌وت و گروپه كۆنه‌په‌رست و ئیسلامی و فاشیست و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر حسابی بزووتنه‌وه ئازادیخواز و كرێكاری و عه‌داله‌تخوازه‌كان و ئاوات و ئومێده ئینسانیه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌كه و پێش‌گرتن به ڕۆچوونی هه‌رچی زیاتری ناوچه‌كه به‌ره‌و كوشتار و وێرانبوون، هاوكات له ڕوانگه‌ی به‌رگری له مافی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتنیان به ئاشتی ڕاسته‌قینه و كۆتایی هاتن به كوشتار وجینۆساید و ئاواره‌بوون و بڕیادان له‌سه‌ر چاره‌نوسی سیاسی خۆیان له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا، ئیدانه‌ی ئه‌م تیرۆریزمه ده‌وڵه‌تیه‌ی حكومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل ده‌كات. ئێمه بانگه‌وازی چینی كرێكار و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ناوچه‌كه و دنیا ده‌كه‌ین كه دژی ئه‌م ملهوڕییه‌ی ئیسرائیل و هاوپه‌یمان و پشتیوانه‌كانی له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌نگ هه‌ڵبڕن و فشاربخه‌نه سه‌ریان بۆ ده‌ستبه‌جێ كۆتاییهێنان به سیاسه‌تی تیرۆر و قبوڵكردنی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی جه‌نگ دژی خه‌ڵكی غه‌ززه و هه‌روه‌ها ملدان به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ كۆتایی هێنان به كوشتار و تیرۆری ده‌وڵه‌تی و ڕقوكینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی له‌هه‌ردووبه‌ره‌ی كێشه‌كه، واته ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و هه‌رئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی ڕه‌وت و هێزه كۆنه‌پارێزه‌كانیش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ڵه‌ستیندا لاواز ده‌كات و به‌ره‌و پووكانه‌وه‌ی ده‌بات!
١/٨/٢٠٢٤
PM:08:42:01/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 1516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت