رۆیته‌رز: ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ تاووتوێكردنی چۆنێتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل كۆده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا به عێراقییه‌كانیشه‌وه كۆده‌بێته‌وه به ئامانجی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی چۆنێتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و فوئاد شكور گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی حزبوڵای لوبنان، له ئیسرائیل.
رۆژی سێشه‌ممه فوئاد شكور فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی حزبوڵا له هێرشێكی ئیسرائیل‌دا له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كوژرا، رۆژی دواتر له هێرشێكی تردا له تاران سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی كوژرا و ئه‌م دوو رووداوه جارێكی تر ناوچه‌كه‌یان خستوه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسیی فراوانبوونی بازنه‌ی ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری پێنج سه‌رچاوه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ی ئابی 2024، به‌رپرسانی باڵای ئێران له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانه‌كانی له وڵاتانی لوبنان، عێراق و یه‌مه‌ن كۆده‌بێته‌وه بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر شێواز و چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، له كۆبوونه‌كه‌وه‌دا نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینی، بزوتنه‌وه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، حزبوڵای لوبنانی و گروپه به‌رگرییه‌كانی عێراق ئاماده ده‌بن كه له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه باسی له‌وه‌كرد، عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و فه‌رمانده باڵاكانی سوپای پاسداران به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
به‌رپرسێكی باڵای ئێران كه ئاگاداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یه، ده‌ڵێت كه "ئێران و ئه‌ندامانی به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی تاران هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی باشترین و كاریگه‌رترین ڕێگا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ڕژێمی زایۆنیستی (ئیسرائیل)".
پێشتر محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له لێدوانێكیدا بۆ میدیا ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئیسرائیل بده‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وتی: "ئیسرائیل باجێكی قورسی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سنوره سه‌لامه‌ته‌كانی ئێران ده‌دات".
هاوكات عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌ركی ئێرانه تۆڵه‌ی رووداوی تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نیه بكاته‌وه.
به‌ره‌ی "موقاوه‌مه" كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، حزبوڵای لوبنان، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و گروپه چه‌كداره جیاوازه‌كانی شیعه له عێراق و سوریا له خۆده‌گرێت.
PM:06:30:01/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت