چاودێریی دارایی عێراق: مانگه‌كانی داهاتوو لیستی مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم پێویستی به‌ وردبینی نابێت


وێستگه‌نیوز-
عه‌مار سوبحی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگه‌یاند كه‌ بۆ مانگه‌كانی داهاتوو لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ وردبینی نابێت.

عه‌مار سوبحی ده‌ڵێت: "هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كانمان زۆر هاوكار بووه‌".

وتیشی: "هه‌ر گۆڕنكارییه‌ك له‌ لیستی مووچه‌دا رووبدات، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی لێ ئاگادارده‌كاته‌وه‌".

سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ كه‌ناڵ‌ 8 باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ "ته‌نیا بۆ داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی و خه‌رجییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی وه‌رزی وردبینیی ده‌كه‌ین".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "نابنه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ئامانجیان دروستكردنی به‌ربه‌رست و راوكردنی هه‌ڵه‌كان نییه‌".

سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق راشیگه‌یاند كه‌ كار بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌كان ده‌كه‌ن تاوه‌كو خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست مافه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن.


PM:04:25:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 1132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو