فراكسیۆنی یه‌كێتی و بابلیۆن له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك راگەیەندراوێکی بەپەلەیان بڵاوکردەوە


وێستگه‌نیوزـ

هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئێرادەمانە و بزووتنەوەی بابیلۆن رایانگەیاند، لەسەر داخوازی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەشێک لەسەرکردەی هێزە سیاسییەکان، بڕیاریانداوە بەدواخستنی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ سەرەتایی هەفتەی داهاتوو.


لەنوسراوێکدا بۆ یاریدەدەری ئیداریی پارێزگاری کەرکوک، کە راسپێردراوە بە بەڕێوەبردنی کارووبارە ئیداریی و داراییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لەگەڵ بزووتنەوەی بابیلۆن دەڵێن، "لەسەر داخوازی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەشێک لەسەرکردە سیاسییە نیشتمانییەکان، بڕیارییانداوە بە دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، بۆ سەرەتایی هەفتەی داهاتوو".

ئاماژە بەوەشکراوە، "دواخستنی کۆبوونەوەکە، پاش بەدیکردنی ئاماژەی ئەرێنی بووە لەلایەن بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک و داواکارییان بۆ پێدانی کاتی زیاتر بەمەبەستی ئەنجامدانی ئامادەکاریی بۆ بەشدارییکردنیان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگا".

باسلەوەشدەکەن، " لەپێناو پەرۆشیمان بۆ تەواوکردنی رێوشوێنەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بەبەشداریی تەواوی پێکهاتەکان، بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییەکان هاووڵاتیان بکات، بڕیاردراوە بە دواخستنی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە".

شەوی رابردوو، شەش ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، لە نوسراوێکدا داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکیان کرد، بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری ئەنجوومەنەکە.


PM:12:33:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 1416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو