سۆران عومه‌ر: حکومەتی هەرێم دەیەوێت جڵەوی پارەی مووچە لای خۆی بێت بۆیه‌ تەوتین ناكات

‌سۆران عومه‌ر

وێستگه‌نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ناوه‌ڕۆكى نوسراوێكى خۆى بۆ وه‌زیرى دارایی عێراق‌ و وه‌ڵامى وه‌زیره‌كه‌ ئاشكراده‌كات تایبه‌ت به‌پرسى ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، باسی له‌وه‌شكردووه‌، "تا ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئامادەنییە لیستەکان بدات بۆ ته‌وتین‌ و دەستی بەفشارکردوە لەسەر فەرمانبەران تا هەژماری من لەبانکی ئەهلی پڕبکەنەوە".


سۆران عومه‌ر، له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه‌، "بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بەته‌وتینى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەنوسراوی ژمارە (780/د له‌ 3ى 6ى 2024) داوام لەوەزیری دارایی عێراق کرد چییان کردوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بەته‌وتینى مووچە لەبانکە فیدراڵیەکان".

به‌پێی زانیاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، "وەزیری دارایی عێراق بەنوسراوی ژمارە (5779 له‌ 23ى 7ى 2024) ئاماژە بەوەدەکات لە7ى 4ى 2024 بەنوسراوی ژمارە (9429) داوای زانیاریی فەرمانبەرانی هەرێمیان کردوە بۆ ته‌وتینی مووچەکانیان لەبانکی رەشید و رافیدەین‌و TBIو چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمن".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "تا ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئامادەنیە لیستەکان بدات بۆ ته‌وتین‌ و دەستی بەفشارکردوە لەسەر فەرمانبەران تا هەژماری من لەبانکی ئەهلی پڕبکەنەوە، دوای ئەم وەڵامەی وەزیری دارایی فیدراڵ، ئاشکرایە حکومەتی هەرێم پاش 112 رۆژ لەداواکردنی زانیاری مووچەخۆران، ئامادەنییە ته‌وتین بکات بەهۆی ئەوەی دەیەوێت جڵەوی پارەی مووچە لای خۆی بێت‌ و خەریکی فشاری نایاساییە لەسەر مووچەخۆران بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من".

هۆشداریشده‌دات‌ و ده‌ڵێت: "لەدوای ئەم بێوەڵامییەی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر ته‌وتین، هەنگاوی دیكه‌ دەگرینەبەر".


PM:12:22:01/08/2024






ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو