نوێترین زانیاری له باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا هه‌وڵێكی نوێ له ئارادا نییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له نێوان لایه‌نه براوه‌كانی شاره‌كه، به‌ڵام میدیاكانی یه‌كێتی باسی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ن بۆ كاتێكی نادیار.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی یه‌كێتی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه بڕیاره بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت دواخراوه بۆ كاتێكی نادیار.
هاوكات ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه پێى باش نه‌بووه ناوى بنووسرێت رایگه‌یاندووه: "رێككه‌وتنێك هه‌یه له نێوان چه‌ند لایه‌نێك ئه‌مڕۆ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك له‌ناو ئه‌نجومه‌ن ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و یه‌كلایی بكرێته‌وه".
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان توانیویه‌تى نۆ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به كاندیده‌كه‌یان بده‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه‌له فراكسیۆنی یه‌كێتیه باسى له‌وه‌شكردووه، "پارتى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ى یه‌كێتى نه‌دات و وه‌ك هه‌میشه دژى كورد بوه‌ستێته‌وه، هاتوون به دوو كورسییه‌وه كاندیدێكیان هێناوه مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ى خۆیان بده‌ن".
AM:10:24:01/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 1092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت