به‌ وێنه‌.. رووداوێكی هاتوچۆ له‌ شه‌قامی 60 مه‌تری روویدا

‌دیمه‌نێك له‌ رووداوه‌كه‌

وێستگه‌نیوزـ

هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌ شه‌قامی 60 مه‌تری كه‌ شۆفێرێك به‌ خێراییه‌كی زۆر به‌ پێه‌وانه‌ی شه‌قام رۆیشتووه‌ بوه‌ته‌ هۆی برینداربوونی شۆفێره‌كه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌شی راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر، ئەمشەو کاتژمێر 8:40 خولەک ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تیۆتا بیکاشۆ تاکسی لە شەقامی گەڕەکی زانیاری بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام بەخێرایەکی زۆر رۆیشتوە بەرەو شەقامی 60 مه‌تری کۆنتڕۆلی لەداستداوە خۆی کێشاوە بە دیواری ماڵێک و پاشان خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی تر کە لەوێ وەستاوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە ئەنجامدا شۆفێری تەکسیەکە بەسەختی بریندار بووه‌ و زیانێکی زۆریش بەر هەر دوو ئۆتۆمبێلەکان کەوتووه‌.


PM:11:31:31/07/2024


















ئه‌م بابه‌ته 740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو