ئاگره‌كه‌ی چيای ئه‌زمه‌ڕ كۆنتڕۆڵ كرا
وێستگهنیوزـ
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا ئاگره‌كه‌ی دۆڵە میران لە چیاى ئەزمەڕی شاری سلێمانى له‌لایه‌ن تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵ کرا.
لەنیا بەختیار، پەیامنێری سلێمانی وێستگه‌نیوز رایگەیاند کاتژمێر 3:15 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ی ته‌مموزی 2024، لە دۆڵە میران ئاگر کەوتەوە، بەپێی زانیارییەکان بەهۆی ئاگرەکەوە ژمارەیەک رەز و باخى هاووڵاتیان سوتاون، کە پێدەچێت زیاتر لە 30 دۆنم زەوی بەهۆی ئاگرەکەوە سوتابێت.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی، بەوێستگەنیوزی راگەیاند: کاتژمێر سێ ئاگر لە چیای ئەزمەر لە دۆڵە میران کەوتەوە، هەرزوو تیمەکانیان بەهاوکاری پۆلیسی دارستان و تیمی فرۆکەوانی توانیان لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
راشیگەیاند، لە لێکۆڵینەوەدان بۆ هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەڵام لە رووداوەکەدا چەند دۆنمێک زەوی سوتاوە، کە دوو رەز و باخی هاووڵاتیانی تێدایە.
ئەمە لە کاتێکدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند جارێک ئاگر لە چیای گۆیژە و چەند شوێنێکی دیکەی سنووری پارێزگای سلێمانی کەوتەوە، به‌هۆیه‌وه ده‌یان دۆنم پوش و پاوان و دره‌خت سووتاون.
PM:05:51:31/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت