قوباد تاڵه‌بانی: دەبێت برینەکان هەوێنی هەمیشەیی پێکەوەکارکردنمان بێت، نەک بەرژەوەندیی تەسک بەرچاومان لێڵ بکات


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ یادی 41 ساڵه‌ی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: " دەبێت برینەکان هەوێنی هەمیشەیی پێکەوەکارکردنمان بێت، نەک بەرژەوەندیی تەسک بەرچاومان لێڵ بکات".

له‌ویاده‌دا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ لاپه‌ره‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: لە رۆژژمێری ئازار و برینەکانی گەلی کورددا، ئەمڕۆ یادی ئازاری ئەنفالکردنی هەزاران بارزانی لەسەر دەستی رژێمی لەناوچووی بەعس دەکەینەوە. 

ده‌شڵێت: وەک هەر گەلێکی زیندوو و خاوەن قوربانی، دەبێت ئازار و برینەکان؛ هەوێن و ئیلهامبەخشی هەمیشەیی پێکەوەکارکردنمان بێت، نەک بەرژەوەندیی تەسک و کورتخایەن بەرچاومان لێڵ بکات و بەلاڕێماندا ببات.

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پێی وایه‌ كه‌ یادەکانی ئەنفال و کیمیاباران و هەموو ئازارەکانیتر تەنها یادکردنەوەیەکی سادە و ساکار نین، بەڵکو بۆنەیەکن بۆ تێگەیشتن و بیرکردنەوە لە هۆکاری نەهامەتییەکانی گەلەکەمان و هەنگاونانی کردەیی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان، ئەمە تەنها رێگەیە بۆ رێزگرتن لە خوێن و گیانی پاکی شەهیدان و قوربانییەکانمان.


PM:02:00:31/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو