ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بۆ هەنیە: پیرۆزە شەهیدبوونت، ئەی هێمای خۆڕاگری و جیهاد
وێستگه نیوزـ
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتەنەوەی حەماس"پیرۆزبایی" ده‌كات و به "شه‌هید"ی ناو ده‌بات.
له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌ر كوژرانی هه‌نیه نوسیویه‌تی،" پیرۆزە شەهیدبوونت، ئەی هێمای خۆڕاگری و جیهاد، ئەی ئەبو العبد، ئەو شتەت بەدەست هێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتت بۆی دەخواست، پیرۆزە لەو میللەتەی ئیسلام کە خاوەنی پاڵەوانی لەو جۆرەیە، و پیرۆزبایی لە فەلەستین، گەلی بەخشین. به‌ند و شەهیدبوون.
ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: "سه‌رشۆڕی و شەرمەزاری بۆ مرۆڤە خراپەکان و منداڵکوژ و خیانەتکاران لە هەر شوێنێک بن."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشممه لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران و ئێرانیش سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند و رابه‌ری باڵای وڵاته‌كه و سوپای پاسدارانیش هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه كرا و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش روسیا و چین و توركیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه ناره‌زایی له هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه ده‌ربڕی.
PM:12:54:31/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت