وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ كوژرانی هه‌نیه‌: دەک پیڕۆزت بێ شەهیدی


وێستگه‌ نیوزـ

وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ئیسماعیل هه‌نیه‌، سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ناو جه‌رگه‌ی تارانی پایته‌ختی ئێران كوژرا، به‌ "شه‌هید" وه‌سف ده‌كات و بۆی نوسییوه‌: "دەک پیڕۆزت بێ شەهیدی".

محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌لاپه‌ره‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "پیاوانە لەسەر رێبازی پێغەمبەر ژیایی ولە پێناو رزگارکردنی خاک ومیللەتی خۆتدا هەموو هەولێکت دا ودواجار شەهیدکرایت و تۆ براوەی، دوژمنانت سەرشۆر ریسوابن."

ده‌شڵێـت: "تۆ راستگۆبوی کە ووتت: ئێمە هەست بە قورسایی بەرپرسیارێتی خۆمان دەکەین بەرامبەر بە پرسی فەلەستین و ئەمەش بەرپرسیارێتییەکە کە تێچووی هەیە و ئێمەش بۆ ئەم تێچوونانە ئامادەین. شەهیدبوون لە پێناو فەلەستین و لە پێناو خودای گەورە و لە پێناوی کەرامەتی ئەم میللەتە."


AM:09:55:31/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 4804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو