ئاگره‌كه‌ی‌ قه‌ڵادزێ‌ كۆنترۆڵ‌ كرا و 4 كه‌س به‌ تۆمه‌تی سووتاندنی ده‌ستگیركران


وێستگه‌نیوز-

دوای‌ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی‌، ئاگره‌كه‌ی‌ دارستانی‌ قه‌ڵادزێ‌ كۆنترۆڵ‌ كرا و چوار كه‌سیش به‌ تۆمه‌تی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئاگره‌كه‌، ده‌ستگیر كراون.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌هه‌وڵی‌ تیمه‌كانی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ و دانیشتوانی‌ سنووره‌كه‌، توانرا ئاگره‌كه‌ی‌ دارستانی‌ قه‌ڵادزێ‌ كۆنترۆڵ‌ بكرێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ئیسماعیل ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی ڕاپه‌رین بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد كه‌ "به‌ تۆمه‌تی سووتاندنی دارستانی قه‌ڵادزێ، چواركه‌س ده‌ستگیركراون".

وتیشی‌: "له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتووه‌، چواركه‌س ئاگره‌كه‌ی دارستانی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یسوتێنن".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار دار سنه‌وبه‌ری دارستانه‌كه‌ سووتاون و زیانیان پێگه‌یشتووه‌".

پێشتریش به‌كر بایز، قایمقامی‌ قه‌زای‌ پشده‌ر رایگه‌یاندبوو كه‌ "له‌ دارستانی‌ قه‌ڵادزێ ئاگركه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی‌ ره‌شه‌باوه‌ ئاگره‌كه‌ له‌كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌"، داواشی له‌و هاوڵاتیانه‌ش كرد كه‌ خاوه‌نی‌ تانكی‌ ئاون به‌هانای‌ تیمه‌كانی‌ به‌رگریی‌ شارستانی‌ بچن و به‌ هه‌ر جۆرێك له‌ توانایاندایه‌ هاوكاری‌ تیمه‌كان بكه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ئاگره‌كه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ شاخی گۆیژه‌ كه‌وته‌وه‌، دواتر له‌ چیای‌ ئه‌زمه‌ڕ و ئه‌مشه‌ویش له‌ نزیك گوندی‌ ته‌گه‌رانی‌ سنووری‌ شارباژێڕ  ئاگر كه‌وته‌وه‌ و زیانێكی‌ زۆر به‌ دارستان و سروشتی‌ ناوچه‌كه‌ كه‌وت.


PM:11:55:29/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت