سلێمانی..کرێکارێکی بەرەگەز چینی لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوزـ
کرێکارێكی چینی تەمەن 49 ساڵ كه خێزاندارە، لهكاتی كاركردن له دروستكردنیكارگهیهكی نوێ، گیانی لهدهستدا و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پەیمانگای دادی پزیشکییە.
عوسمان حەمەسەعید، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا كه وێستگه نیوز ئامادهی بوو، وتی: كرێكارهكه لەکاتی دروستکردنی کارگەیەکی نوێ و لە ساتی تێکردنی چیمەنتۆ بۆ نهۆمەکانی سەرەوەی کارگەکە گیانی لهدهستداوه.
وتیشی، لهوكاتهدا قاچەکانی کۆمپرێسەری چیمەنتۆکە شکاوە و کەوتووە بەسەر کرێکارەکەدا و دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
PM:05:38:27/07/2024
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت