سنووری چه‌مچه‌ماڵ بۆردوومان كرا
وێستگه‌نیوز-
گوندی توته‌قه‌ڵی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆردومانكرا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
هێمن به‌هجه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 12:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گوندی تووته‌قه‌ڵی سه‌ر به ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له سنووری چه‌مچه‌ماڵ بۆردوومانكراوه".
هێمن به‌هجه‌ت ده‌ڵێت: "ئاگرێكی زۆر له ناوچه‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه".
وتیشی: "بۆردوومانه‌كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له دووری شوێنی نیشته‌جێبوونی گوندنشینه‌كان بووه و جاری دیكه‌ش ئه‌و سنووره بۆردوومانكراوه".
ئه‌م بۆردوومانه دوای ئه‌وه دێت كه شه‌وی رابردوو سنووری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی قه‌زای ماوه‌ت بۆردوومانكرا و به‌هۆیه‌وه ئاگر كه‌وته‌وه.
PM:01:42:27/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 5280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت