سودانی له‌گه‌ڵ كوتله‌ی توركمانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبووه‌وه
وێسگه‌نیوز-
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كوتله‌ی توركمانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه پێویسته هه‌مووان به یه‌ك تیم كاربكه‌ن، به‌بێ په‌راوێزخستنی هیچ هێزێك.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ركۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2024 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونه‌كانی بۆ لێكتێگه‌یشتنه‌كانی هێزه نیشتیمانییه‌كان له پارێزگاكه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی حۆجێی، پێشوازی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له پێكهاته‌ی توركمانی كرد.
له میانی دیداره‌كه‌دا سودانی ئاماژه‌ی به گرنگی زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كه‌ركوك كرد له هه‌ر رێككه‌وتنێكی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هاوكات داوایكرد هه‌مووان به یه‌ك تیم كاربكه‌ن، به‌بێ په‌راوێزخستنی هیچ هێزێك و به‌پێویستی زانی بگه‌ن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی پارێزگاری كه‌ركوك.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داواشی له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كرد كه ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی حكومه‌تی خۆجێی هه‌ڵبژێرن و له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك رێكبكه‌ون به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌دا بگونجێت.
سودان پشتیوانی بۆ كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه و دابینكردنی هه‌موو شتێك ده‌ربڕی كه واقیعی ئابووری كه‌ركوك باشتر بكات.
رۆژی 21ی كانوونی دووه‌می 2024 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد، كه رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 هه‌ڵبژاردنی بۆ كرا، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
رۆژی 11ی ته‌مموز دوای مشتومڕێكی زۆر، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆبۆوه و دوای نیو سه‌عات كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵگیرا تا لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له 16 ئه‌ندام پێكدێت، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، یه‌كێتی پێنج ئه‌ندام و پارتی دوو ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كانیش 6 كورسی، توركمان 2 كورسی و كریستیانه‌كان 1 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه.
AM:11:57:27/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت